بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینى ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێشبینى دەکرێت ئەم شەو ئاسمانى هەرێم پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە رۆژهەڵات و ناوچە شاخاوییەکانی ناوەڕاستى هەرێم و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ هەینى ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەى جیاجیا و لە کاتەکانى ئێوارەدا بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما دوو پلە بەرزدەبنەوە”.