وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی سەبەتەیەکی دیکەی خۆراکی راگەیاند کە لە شەش ماددەی خۆراکی پێکدێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، “وەجبەی سێیەمی سەبەتەی خۆراک ئامادەکراوە و بەسەر هاوڵاتییانی عێراقدا دابەشدەکرێت”.
ئاماژەی ەبوەشکرد، “سەبەتەی خۆراکەکە پێکهاتووە، لە یەک کیلۆ برنج، یەک لیتر زەیتی خۆراکی، سێ کیلۆ برنج، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، 500 گرام نیسک، 500 گرام لەتکەنۆک”.
لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە، لە عێراق دوو وەجە سەبەتەی خۆراک دابەشکراون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا یەک وەجبە دابەشکراوە.
دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بە ماددەی زیادکراوەوە تایبەتە بە مانگی رەمەزان، ساڵی رابردووش بەهەمان شێوە لەو مانگەدا سێ وەجبە سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکرا.