(NBA) سێڵتیکس لە ئۆرلاندۆ ماجیکی بردەوە و براون ئەستێرەی یارییەکە بوو

ئەستێرەی تیمی بۆستن سێڵتیکس، جایلین براون بەرامبەر تیمی ئۆرلاندۆ ماجیک باشترین ڕیکۆردی لە تەمەنی وەرزشییدا تۆمارکرد.

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی بۆستن سێڵتیکس لە تایمی زیادکراودا بردنەوەی بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک تۆمارکرد، یارییەکەی بە ئەنجامی (116-111) لەبەرژەوەندیی خۆی کۆتایی پێهێنا.

جایلین براون، ئەستێرەی سێڵتیکس لەو یارییەدا ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و توانی بەتەنها 50 خاڵ تۆماربکات، کە 21 خاڵیان لە چارەکی کۆتاییدا تۆمارکران، هەروەها 11 ڕیباوندیشی هەبووە.

بەو بردنەوەیە، بۆستن ژمارەی بردنەوەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە 18، بەرامبەر بە 19 دۆڕاندن، لە بەرامبەردا ماجیک ژمارەی دۆڕاندنەکانی بووە 30 دۆڕاندن، بەرامبەر حەوت بردنەوە.

ئەنجامەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

کلیڤلاند کاڤالێرز 108-104 ئیندیانا پیسەرز

ساکرامینتۆ کینگز 115-113 مەیامی هیت

چارلۆت هۆرنێتس 99-133 فینێکس سەنز

ئۆکلاهوما سیتی ساندەر 86-95 داڵاس ماڤرێکس

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 108-103 مینیسۆتا تێمبەروڵڤز

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى كاره‌با واده‌ى به‌تایبه‌تكردنى دابەشكردنی كاره‌باى ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

(100) هەفتەیە عەرشی تێنسی سەرزەوی داگیرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس پاداشتی کیلینی دەداتەوە

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بڕیاریداوە بۆندی جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری یانە بۆ وەرزێکی دیکەش نوێبکاتەوە. سەرچاوەکانی ئیتاڵیا لە زاری فابریزیۆ…
Total
0
Share