داوای قەرەبوویان بۆ دەكرێت.. كەشوهەوا زیانی بە گەنم و جۆی جوتیاران گەیاندووە

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە زیان بە گەنم و جۆی جوتیاران گەیشتووە، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، داوای قەرەبووكردنەوەیان دەكەن.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كارگێڕی و دارایی و كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپی كەشوهەواوە بەداخەوە گەنم و جۆی جوتیاران لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین “زیانی زۆریان بەرکەوتووە و تووشی خەسارەتێکی یەکجار زۆر هاتوون”.

وتیشی، “لیژنەکەمان لەڕێگای سەرۆکایەتیی ئەنجومەن نوسراو ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی کشتوکاڵ دەکەین بۆ دیاریکردنی زیانەکان، تا لەڕێگای وەزارەتی کشتوکاڵ داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جووتیاران بکرێت”.

زیانەکان زۆرن و جوتیارێكی زۆر مایەپوچبوون، سەرۆكی لیژنەكەی ئەنجومەنی پارێزگا وای وت.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و تائێستا درێژەی هەیە، شەپۆلەكە جگە لە زیانی بۆ سەر گەنم و جۆ، زیانی ماددیی جۆراوجۆری بە یەشێك لە هاوڵاتییان لە سنووری پارێزگای هەولێر گەیاند.

بابەتی پێشتر

تێچووی یەك رۆژ پشووی فەرمی چەندە؟

بابەتی دواتر

لێدوانێکی مباپێ گومانی بۆ پاریس و ڕیاڵ مەدرید دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share