ئەمڕۆ کۆمسیۆن وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی بکات، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ وردبینی دەنگە هەژمارنەکراوەکانی دهۆک کرا و بە گوێرەی پلانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سبەی لە هەولێر بکرێت.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد دەنگی چەند وێستگەیەک هەژمارنەکراون، ئەنجامەکە هی رێژەى 99.63%ی وێستگەکانی دەنگدان بوو لە هەرێمی کوردستان.

پڕۆسەی هەژماری دەستی ئەو وێستگانەی هەژمار نەکراون لە سێ رۆژدا تەواو دەبێت کە 26 وێستگەن، سەرەتا رۆژی 22ـی 10ـی 2024 لە دهۆکەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆش لە سلێمانی و سبەینێش لە هەولێر وردبینی ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار…
Total
0
Share