وەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکاتەوە

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکات تا هەفتەی داهاتوو داتاکانیان نوێبکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمدا هاتووە، سیستمی ئی پەروەردە لە ئێستادا کارایە بۆ نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، پێویستە تا رۆژی دووشەممە رێکەوتی 15 ی نیسان، سەرجەم داتاکان نوێبکرێتەوە و هەر مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە سیستم تۆمار نەکراوە یان داتای تەواو پڕنەکراوەتەوە، پێویستە تۆمار بکرێن و لە هەر کەموکوڕییەک بەرپرسیار دەبن.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خۆیان چێکی داتاکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەکارهێنەری سیستم بکەنەوە و ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن، سیستم لەپاش داخستنی کارا ناکرێتەوە بۆ ئەو بابەتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی یاسایی: دەبێت هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە داوابکرێت

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، “دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە یاسای…
Total
0
Share