کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا، بەپێی پێشبینییەکان کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین کەمدەبێتەوە، بەڵام بارانبارین لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە لاواز دەبێت، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانبارینى مامناوەند لە کاتی جیاجیا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە و هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران دەبێت.

پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە.

پلەکانی گەرما بە نزیکەیی 2 تـــا 3 پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر: چوار حاڵەتی گیرانی شەقامەكان و مەترسی لەسەر ماڵان روویانداوە

بابەتی دواتر

تا ئێستا ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێم دەستیپێنەکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share