کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن.

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە ، مووشەکەکە بەرەو دەریای رۆژهەڵات کە بە دەریای ژاپۆن ناسراوە هەڵدراوە، ئەمەش هەنگاوێکی سەرپێچیکردنە کە نوێترین هەنگاوە لە چێوەی گرژییە توندەکانی نێوان پیۆنگیانگ لە لایەک و سیئۆل و واشنتۆن لە لایەکی ترەوە.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە تویتێکدا رایگەیاندووە “کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی هەڵداوە”.

فومیۆ کیشیدا راشیگەیاند، مووشەکەکە نەکەوتووەتە سەر خاکی ژاپۆن، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشدارییەکی بۆ دانیشتووانی هۆکایدۆ دەرکرد بۆ ئەوەی پەنا ببەنە بەر ژێرزەمینەکان و شوێنە سەلامەتەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
Total
0
Share