پشوو لە چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێم راگەیەندرا

بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە، سبەینێ لە سنووری پەروەردەكانی ئاكرێ، ئامێدی، بەردەڕەش و شێخان پشووی فەرمی دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە دوای راوێژكردن لەگەڵ وەزیری پەروەردە و بەرپرسی یەكە ئیدارییەكان، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە، لە ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پەروەردەكانی ئاكرێ، ئامێدی، بەردەڕەش و شێخان و لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاراندا پشووی فەرمییە.

هاوكات لە هەریەك لە پەروەردەكانی هەڵەبجە، پێنجوێن، سەیدسادق و شارەزوور رۆژی پێنجشەممە كرایە پشوو

بابەتی پێشتر

لە چەمچەماڵ پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە عێراق پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share