بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشی ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەندێک کات بارانی بەلێزمە دەبارێت.
ڕوونیشکردەوە، کاریگەریی ناسەقامگیریی کەش تا کاتەکانی درەنگانی ئەمشەو بەردەوامدەبێت و زیاتر لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر هەستیپێدەکرێت و تاوەکو سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشی سبەی ڕوونیکردرەوە، سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان.