قوباد تاڵەبانی: لەڕووی دیپلۆماسییەوە لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا.
لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە بەڕێوەچوو گفتوگۆ لەسەر كێشەی وەستانی بەشێك لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كرا و لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆكی كێشەكەی بۆ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا روونكردەوە و رایگەیاند، هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەردەوامە و گەشبینی خۆشی دەربڕی هەوڵەكان ئەنجامی دڵخۆشكەریان دەبێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد كران و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە هەردوولا بە تەواوی پابەندی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە بن، هەر لایەك پابەند نەبێت رێككەوتنەكە جێبەجێناكرێت و زەرەرمەندی سەرەكی جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكەش هاوڵاتییانی كوردستان دەبن.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

شارەزایەك: هەورێكی سوپەر سێڵ گەیشتووە و دابارینێكی ئێجگار زۆری پێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێویستە مانگێكی دیكە بودجەی 2022 لە پەرلەمان بێت
سەرۆكی لیژنەی دارایی: بیانوو نەماوە بۆ نەبوونی یاسای بودجە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەك مانگ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا ماوە بۆئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022…
Total
0
Share