بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، كاتژمێر 2:20 خولەكی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر- خەبات و لە نزیك بازگەی تۆپزاوە بارهەڵگرێك كە لە هەولێر بەرەو خەبات دەڕۆیشت و بەهۆی تیژڕەوی و كەشوهەواوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و كەوتە سایدی دیكەی شەقامەكە و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگەیاند، لە رووداوەكەدا شۆفێرێكی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە كە لە جۆری كامرییەكە گیانیلەدەستدا و سەرنشینەكەشی برینداربوو.
راشیگەیاند، رووداوەكە بەهۆی پابەندنەبوون بووە بە رووداوەكانی هاتوچۆوە كە شۆفێری بارهەڵگرەكە رەچاوی رێنماییەكانی نەكردووە و ئەو رووداوەی لێكەوتووەتەوە.