قوربانیانی كۆچ لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا زۆرترینە

بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، قوربانیانی كۆچ لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا زۆرترینە لە ساڵی 2017ەوە.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كۆچبەران رایگەیاند، لە گەشتە دەریاییەكانی كۆچبەران لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 441 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسەكە ژمارەی قوربانیانی بە گەورەترین ناوبرد لەدوای ساڵی 2017ەوە.

ڤیتۆرینۆ وتیشی، “بەردەوامیی قەیرانی مرۆیی لە ناوەندی دەریای ناوەڕاستدا بەرگەنەگیراوە”.

مەترسیی خۆیشی نیشاندا بەوەی مردنی ئەو كەسانە ببێتە “شتێكی ئاسایی”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگ دۆخی نائاسایی رابگەیەنێت.

ئەم بڕیارە لەپاش ئەوە هات رێژەی کۆچبەرانی نائاسایی لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە بۆ وڵاتەکە بۆ 300% بەرزبووەتەوە.

تائێستا حکومەتی ئیتاڵیا هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو کۆچبەرانەوە رانەگەیاندووە کە مافی پەنابەرییان لە وڵاتەکەیدا نییە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

هەولێر.. رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share