دوو پەرلەمانتار داوا دەکەن پارێزبەندی لەسەریان هەڵبگیرێت

دوو پەرلەمانتاری گۆڕان داوادەکەن سەرۆکی پەرلەمان پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگرێت تا بتوانن بچنە بەردەم دادگا لەسەر پرسی قاچاخی لە دەروازەی سنووریی باشماخ-ەوە.

دابان محەمەد و عەلی حەمە ساڵح، لە نووسینەکەدا داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە، لە کاتێکدا کە پەرلەمان لە پشوودایە لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەماندایە کە بەو ئەرکە هەڵبستێت.

دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان، بە تۆڕی میدیایی ئێستا- ی وت، “ئێمە بەڵگەی تەواومان کۆکردووەتەوە لەسەر قاچاخی لە دەروازەی سنووریی باشماخ و داوامان کردووە سەرۆکی پەرلەمان پاریزبەندیمان هەڵبگرێت، تا بتوانین لە دادگا بیخەینەڕوو”.

دوێنێ دوشەممە 11ی کانوونی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ، سكاڵای دژی عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان تۆماركردووە، دادگای لێكۆڵینەوەی پێنجوێن-ش داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ناوبراو دەكات.

دادگای لێكۆڵینەوەی پێنجوێن، لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوبەرایەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ كە سكاڵایان دژی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان عەلی حەمەساڵح تۆماركردووە، داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرانبەر بە پەرلەمانتاری ناوبراو دەكات.

بابەتی پێشتر

جگە لە بەیل و هازارد.. ڕیاڵ مەدرید 150 ملیۆنی لە چوار یاریزاندا بەفیڕۆداوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: بەردەوام لەگفتوگۆداین لەگەڵ دۆستەکانمان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share