فڕۆکەخانەی سلێمانی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ ناو فڕۆکەخانە رادەگەیەنێت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، گژوگیای ناو فڕۆکەخانە دەخاتە زیادکردنێکی ئاشکراوە و بۆ ئەو مەبەستەش جووتیاران و ئاژەڵداران ئاگاداردەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە واژووی هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی لەسەرە هاتووە، بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2021 گژوگیای نەدوراوەی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەخاتە زیادکردنێکی ئاشکراوە.

راشیگەیاندووە، هەرکەسێک بەشداریدەکات دەبێت %20ی بڕی پارەی داواکراو وەک بارمتە دابنێت، ئەگەر لە ماوەی دوو هەفتەدا سەرجەم گژوگیای ناو فڕۆکەخانە نەدورێتەوە دەستبەسەر پارەکەیدا دەگیرێت.

بابەتی پێشتر

چالاكوانێكی كورد دوو رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێنە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ لە کێبڕکێی بێلینگهام کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share