چالاكوانێكی كوردی نیشتەجێی بەریتانیا بە ناوی خالید عەبدوڵڵا پێنجوێنی، دوای ئەوەی رۆژی دووشەممەی رابردوو لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر، تا ئێستا بێسەروشوێنە.
ئەو چالاكوانە كوردە بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی دژی پارتی لە دەرەوەی وڵات، چارەنووسی كەوتووەتە مەترسییەوە وەك چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ئاماژەی بۆ دەكەن.
رەنج پشدەر رۆژنامەنووس و چالاكوان دەڵێت، “لە كاتژمێر 12ـی شەوی دووشەممەوە، چارەنووسی خالید عەبدوڵڵا پێنجوێنی نادیارە و هیچ پەیوەندییەكی نەماوە و مۆبایلەكەی داخراوە”.
چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هەر چالاكوانێك لە دەرەوە بەشداریی خۆپیشاندان و گردبوونەوە بكات، لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەولێر ژیانی پارێزراو نابێت.