مۆبایلێکی “گوللەنەبڕ” و پتەو بازاڕە جیهانییەکان داگیردەکات

بەم دواییانە مۆبایلی Blackview BV8800 کەوتووەتە بازاڕەوە و لە ڕیزی پتەوترین و باشترینەکاندا دەژمێردرێت.

ئامێرەکە لە ئاسن دروستکراوە و چەند چینێکی پلاستیکی بەسەرەوەن، دژە ئاو و دژە شکانە بە پێوەری IP68/IP69K، قەبارەکەی (176.2/83.51/17.7) ملیمە و کێشەکەی 367 گرامە.

کامێرای سەرەکیی مۆبایلەکە بە وردیی (50+20+8+2) مێگاپێکسڵە، هاوێنەیەکی تایبەت بە وێنەگرتنی شەوی هەیە و کامێرایەکی پێشەوەش بە وردیی 16 مێگاپێکسڵ.

ڕوونمایەکی IPS LCDـی هەیە بە قەبارەی 6.5 ئینچ و وردیی 2408/1080 پێکسڵ، خێراییەکەی 90 هێرتزە.

شوێنی دوو سیمکاردی هەیە، هەروەها وەرگر و پەخشکەری ڕادیۆی FM و پەنجەمۆریش.

توانای باترییەکەی 8380 میلی ئەمپێرە و دوو هەفتە جارێک بارگاویکردنەوەی دەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیر لە جیهانێکی بێ ئینتەرنێت بکەرەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک.. گەردەلولێکی کارەساتبار ڕوو لە زەوی دەکات

ناتوانین بیر لە دۆخی جیهان بکەینەوە لە نەبوونی ئینتەرنێتدا، بەهۆی ئەوەی گەورەترین کەرتەکانی وەک ئابوری، فێرکردن و بوارە…
Total
0
Share