بەرزترین زەڕافەی جیهان چووە کتێبی گینسەوە

فۆرێست و کارمەندانی ئەو باخچەی ئاژەڵانەی لێی دەژی

ئینسایکلۆپیدیای گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان بەرزترین زەڕافەیان تۆمارکرد، کە باڵای پێنج مەتر و 70 سانتیمە.

گینس، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی باڵابەرزترین زەڕافەی جیهان، کە ناوی فۆرێستە، بڵاوکردەوە. زەڕافەکە تەمەنی 12 ساڵە و لە باخچەیەکی ئاژەڵان لە ویلایەتی کوینزلاندی ئوستورالیا دەژی.

فۆرێست بەهۆی باڵاکەیەوە کە 5 مەتر و 70 سانتیمە، توانی بچێتە ناو کتێبی گینس و ناوی تۆمار بکرێت.

زەڕافەکە لە ساڵی 2007 لە باخچەیەکی ئاژەڵان لە شاری ئاوکلاندی نیوزلەندا لەدایک بووە، بەڵام دواتر لە تەمەنی دوو ساڵیدا، بۆ ئوستورالیا گواستراوەتەوە.

بۆ ئەوەی باڵای زەڕافەکە بپێورێت، کارمەندانی باخچەکەی ئاژەڵانەی ئوستورالیا، ستوونێکی پێوانەکردنی تایبەتیان بۆ دروستکردبوو و لە سەر شوێنی نانخواردنی فۆرێست لە نزیک ماڵەکەیەوە دایاننابوو.

چەندین مانگی خایاند، تاوەکو ئەو ڤیدیۆ و وێنە دروستە گیراوە کە ئینسایکلۆپیدیای گینس داوای کردبوو، چونکە ڕاهێنانی فۆرێست لەسەر شێوازێکی خواردن، بۆ ئەوەی ڕێک لەگەڵ ستوونەکەدا بووەستێت، کاتی پێویست بووە.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای ئێربەس یەکەم کەشتیی بارهەڵگریی بۆشایی ئاسمان دروستدەکات

بابەتی دواتر

بەپێی ڕاپرسیی گۆڤاری 'دیجیتاڵ سپای'... 10 باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی سەدەی 21

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share