ناتوانێت مووچە دابەشبكات
حكومەتی راسپاردە پەنادەباتەوە بۆ قەرزكردن

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، حكومەتی راسپاردە ناتوانێت مووچە بە تەواوەتی دابەشبكات و بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی بەهۆی رادەستكردنی نەوت بە بەغداد دووچاری بووە، پەنای بردووەتەوە بۆ قەرزكردن.

بەهجەت ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستەكانی نەوت و شارەزای ئابوری، زانیارییەكەی پشتڕاستكردەوە و بە ئێستای راگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچە بە تەواوەتی، حكومەتی راسپاردە پەنای بردووەتەوە بەر قەرزكردن و داوای لە بەغداد كردووە قەرزی پێبدات.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی راسپاردە داوایكردووە ئەو قەرزە بە شێوەی “مەقاسە” پێیبدرێت، واتە دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە، ئەو پارەیەی قەرزكراوە لە پشكی هەرێمی كوردستان ببڕدرێت.

دابەشكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم، پێویستی بە 905 ملیار دیناری مانگانەیە، دوای رادەستكردنی دۆسیەی نەوت بە بەغداد، ئێستا حكومەتی راسپاردە تەنها 300 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی بەدەستەوە ماوە كە بریتییە لە داهاتی ناوخۆ و هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

بۆ دابەشكردنی مووچە بە تەواوەتی، حكومەتی راسپاردە پێویستی بە زیاتر لە 600 ملیار دینارە بۆ ئەوەی بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبكات.

بابەتی پێشتر

هەوری ماماتۆس له‌ ئاسمانی ناوچەیەكی هەرێم دەرکەوت

بابەتی دواتر

کونێکی گەورە لە خۆردا دەردەکەوێت و مەترسی دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share