داهاتی مانگێکی عێراق زیاتر لە حەوت تریلیۆن دینار بووە

کۆی گشتیی داهاتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ حەوت تریلیۆن دینار بووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی داهاتی نەوت رێژەی 96%ی بودجەی فیدراڵی پێکدەهێنێت.

وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە حیساباتی مانگی یەکی ساڵی 2023 داتا و زانیاریی بڵاوکردووەتەوە و دەریدەخات هێشتا نەوت سەرچاوەی سەرەکییە بۆ بودجەی گشتیی عێراق، بڕی داهاتی نەوت لە بودجەی گشتیدا گەیشتووەتە 96%.

لەو خشتە داراییانەوە دەردەکەوێت کە کۆی داهاتەکان لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 7 ترلیۆن و 704 ملیار و 682 ملیۆن و 471 هەزار و 813 دینار بووە، دوای ئەوەی داهاتی گواستنەوەیان لێ دەرنەچووە کە بڕی 2 ترلیۆن و 955 ملیار و 608 ملیۆن و 708 هەزار دینار بووە، هەروەها دەریخست کە کۆی خەرجییەکان لەگەڵ پێشینە، بڕی 5 ترلیۆن و 731 ملیار و 312 ملیۆن دینار بووە.

بەپێی خشتەی دارایی، داهاتی نەوت 10 ترلیۆن و 285 ملیار و 546 ملیۆن و 454 هەزار دینار بووە، کە 96%ی بودجەی گشتی پێکدەهێنێت، داهاتی نانەوتیش 374 ملیار و 744 ملیۆن و 725 هەزار دینار بووە.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینی تایەی فڕۆکەیەکەوە باری لەناکاو لە فڕۆکەخانەیەک راگەیەندرا

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی بڕینەوەی درەختەکانی نزیک پارکی ئازادی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە. ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بە جۆرێک…
Total
0
Share