پنتاگۆن لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات.

ڤێدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ” لەو ھێرشەی کە حەوتی ئەم مانگە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ھیچ هاوڵاتییەکی ئەمریکییەک زیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام دژی ھەموو ھەنگاوێکین کە ھەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتییانمان دروستدەکات”.

وتیشی، “وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات، دەبێت رێز لە سەروەری و ئاسایشی عێراق بگیرێت”.

ئاشکراشیکرد، ” لەناوبردنی داعش لە ناوچەکە کاری لە پێشینەی ئەمریکایە و بۆ پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریان”.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی بە بەرهەممان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

لە سنوورى سەید سادق هاوڵاتییەک لە کاتى راوکردنى ماسیدا دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share