لە سنوورى سەید سادق هاوڵاتییەک لە کاتى راوکردنى ماسیدا دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، وەرزى قەدەغەکردنى راوکردنە لە ئێستادا راوکردنى ماسى بە هەموو جۆرەکانى  قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە تا کاتى کۆتاییهێنان بەم وەرزە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە، مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان كەسێكیان دەستگیركردووە و دەستگیراوە بەسەر چوار ماتۆڕسکیل و سێ دەسکەداو و چەند كیلۆگرامێك ماسیی راوكراو و دوو تۆڕدا.

لەگەڵ گەیشتنی مەفرەزەکەدا چەند تۆمەتبارێک هەڵاتوون و لە شوێنەكەیاندا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ئەو كەرەستانەدا کە بۆ راوکردن بەکاریانهێنابوون، وەك بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە و ئەو كەسانەشی كە لە وەرزی قەدەغەكردنی راودا ماسی راودەكەن، تۆمەتباركردووە بەوەی تەنها لەپێناو حەز و ئارەزووەكانیاندا رێنماییەكان پێشێلدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەهۆی بارانبارینەوە چەند فیدەرێکی کارەبا شۆرتیان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە، ژمارەک فیدەری کارەبا شۆرتیان کرد. ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای…
زیاتر ببینە

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان داوای لێبوردن دەكات
کەموکوڕی لە ئێمە بووە و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری دەكەین

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەكە دەكات، شكستی بزوتنەوەكە لە هەڵبژاردن دەخاتە ئەستۆی خانەكە، دەڵێت،…
Total
0
Share