بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، وەرزى قەدەغەکردنى راوکردنە لە ئێستادا راوکردنى ماسى بە هەموو جۆرەکانى قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە تا کاتى کۆتاییهێنان بەم وەرزە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە، مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان كەسێكیان دەستگیركردووە و دەستگیراوە بەسەر چوار ماتۆڕسکیل و سێ دەسکەداو و چەند كیلۆگرامێك ماسیی راوكراو و دوو تۆڕدا.
لەگەڵ گەیشتنی مەفرەزەکەدا چەند تۆمەتبارێک هەڵاتوون و لە شوێنەكەیاندا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ئەو كەرەستانەدا کە بۆ راوکردن بەکاریانهێنابوون، وەك بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە و ئەو كەسانەشی كە لە وەرزی قەدەغەكردنی راودا ماسی راودەكەن، تۆمەتباركردووە بەوەی تەنها لەپێناو حەز و ئارەزووەكانیاندا رێنماییەكان پێشێلدەكەن.