باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە شاری بەغداد لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبووەتەوە و گفتوگۆیەکی بەبەرهەمیان کردووە.
ئەلینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەبەرهەممان ئەنجامدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “گفتوگۆمان لەبارەی خاڵی پێشینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە و رووخانی داعش هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق لە کەرتی نەوت و غاز کرد”.