وادەی پەسەندكردنی یاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دیارترین گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە و وادەی پێشبینیكراوی پەسەندكردنی ئاشكرادەكات.

مزر كرەوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یەكلاكردنەوەی یاسای بودجەی 2023 و دەنگدان لەسەری نزیكەی 30-45 رۆژ دەخایەنێت.

وتیشی، “پێداچوونەوەی تەواو بە بەندەكانیدا دەكرێت” ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕانكاریی گرنگ پێویستە لەپێناو دروستكردنی تەواوكاری و هاوسەنگی لەنێوان سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكاندا.

كرەوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕوو، دیدارەكانی لیژنەی دارایی بۆ تاوتوێكردنی بەندەكانی بودجەی 2023 بەشێوەیەكی چڕوپڕ ئەنجامدەدرێت، چونكە چەندین بابەتی جیاجیا و دژوار لەخۆدەگرێت بەتایبەت كورتهێنانی دارایی كە دەگاتە زیاتر لە 60 ترلیۆن دینار.

دووپاتیشیكردەوە، كاردەكەن لەسەر كەمكردنەوەی كورتهێنان بۆ لانیكەم نیوە، جگە لە هەوڵدان بۆ خۆوەلانان لە قەرزی زیاتر بەهۆی لێكەوتە داراییەكانی لەڕووی سوودەوە، سەرەڕای پێویستی پاڵپشتی بۆ جۆراوجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتی بودجە تا نەوت رێژەی 90%ی پێكنەهێنێت.

درەنگانی شەوی رابردوو تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە كۆبووەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ دووەم خوێندنەوەی پڕۆژەیاساكە لە هەفتەی داهاتوودا.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی دارایی چەند تێبینییەكی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە هەیە، لەوانە قەبارەی هەردوو بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان، نرخی خەمڵێندراوی نەوت، قەبارەی كورتهێنان و سەرچاوەی پارەداركردنی كورتهێنان لە قەرزی ناوخۆیی و دەرەكیدا و دەیانەوێت بەو شێوەیەی بە گونجاوی دەزانن گۆڕانكارییان تیادا بكرێت.

بابەتی پێشتر

میدیای فەرمیی یەکێتی: کەناڵەکەی زمانحاڵی نەوەی نوێ تای هەڵبژاردن گرتوویەتی

بابەتی دواتر

کەشناسی هۆشداریی نوێ لە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ پاساوێك بۆ بە ئامانجكردنی نێردە دبلۆماسییەكان لە عێراق نییە و پێویستە هێزە ئەمنییەكان…
Total
0
Share