پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە لەمامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکدا فێڵی لە هاووڵاتییەک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک لە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکدا فێڵی لێکردووە، بڕیاری بەڕێز دادوەر وەرگیراو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد، سەرئەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تۆمەتبار مامەڵەی پێوەکردبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.