وتەبێژی جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوایین زانیاری لەبارەی بڕیاری تیمی وەزاریی ی. ن. ك لە ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرادەكات.
لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هیچ بڕیارێكی نوێ نەدراوە بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاریی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی، “وەزارەتەكان چۆڵنەكراون و وەزیرەكانی یەكێتی دەوامی خۆیان دەكەن، دەوامكردنیشیان لەپێناو راپەڕاندنی ئەركەكانیان و خزمەتكردنی هاوڵاتییانە”.