نوێترین بڕیار لەبارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانەوە

وەزیری بازرگانیی عێراق، فۆرمی خۆراكی ئەلیكترۆنیی خستەكار و جەختدەكاتەوە كە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بەردەوامدەبێت.

دوای خستنەكاری فۆرمی خۆراكی ئەلیكترۆنی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمیی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ باشكردنی پێكهاتەكانی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان و زیادكردنی.

ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق دەڵێن، وەزارەتی بازرگانی بە نرخی بەرز دۆشاوی تەماتەی هاوردەكردووە بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، غەریری ئەوەی رەتكردەوە و جەختیكردەوە كە بەشەخۆراكی مانگانە بە كەمترین تێچوو بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیابكرێتەوە

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیادبكرێتەوە و…
Total
0
Share