جێگری سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان رێگانادەن كۆبوونەوە لەسەر هێرشەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بكرێت

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، داوای كۆبوونەوەی پەرلەمانیان كردووە سەبارەت بە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، بەڵام جێگری سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان رێگرن.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، لایەنێكی بنەڕەتیی بەشدار لە حكومەت بووەتە چاوساغی داگیركەران بۆ ئەوەی هەم فڕۆكەخانەی سلێمانی هاتوچۆی مەدەنی تیانەكرێت، هەم مووشەك و درۆنباران بكرێت.

وتیشی، “وەكو فراكسیۆنی یەكێتی داوامانكردووە دانیشتنێكی پەرلەمان لەسەر ئەو هێرشە بكرێت، سەرۆكی پەرلەمان دەتوانێت بانگێشت بۆ كۆبوونەوەكە بكات (…) بەرنامەی كار لە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆكایەتییە، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری پەرلەمان ئامادەنین لە بەرنامەی كاردا دایبنێن”.

دووپاتیشیكردەوە، “بەداخەوە مونا خان كە سكرتێری پەرلەمانە و نوێنەری پێكهاتەكانە، گوێڕایەڵێكی تەواوی جێگری سەرۆكی پەرلەمانە و ناهێڵن بەرنامەی كار بەوشێوازە بێت” كە داواكراوە.

پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سكرتێری پەرلەمان كە نوێنەری پێكهاتەكانە، ئەگەر نوێنەرایەتیی راستەقینەی بكردایە نەدەكەوتە ژێر كاریگەریی لایەنێكی دیكەوە، دەبوو نیشتمانیانە مامەڵەی بكردایە، جیاوازیی نەكردایە لەنێوان لایەنەكاندا، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە كە لە ماوەكانی رابردوودا دەمانوت ئەوانە نوێنەرایەتی راستەقینەی پێكهاتەكان نین.

بابەتی پێشتر

بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ قوڵیی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر

بابەتی دواتر

نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین دادەبەزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و یەك بەرمیل نەوت بە 40 هەزار بدرێتە هاوڵاتییان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد و مووچەكەیان بۆ دابینبكات، هەموو…
Total
0
Share