نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین دادەبەزن

نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزن، وتەبێژی بەنزینخانەكانیش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 25 دینار بۆ هەر لیترێك دادەبەزن.

بەوجۆرەش بەنزینی نۆرماڵ لە 925 دینارەوە بۆ 900، موحەسەن لە 1125 دینارەوە بۆ 1100 و سوپەریش لە 1275ەوە دەبێتە 1250 دینار.

دەربارەی هۆكاری هەرزانبوونەكەش وتەبێژی بەنزینخانەكان روونیكردەوە، سستی بازاڕ و هاتنی بەنزینی 600 و 890 دیناریی حكومەتی عێراق هۆكاری دابەزینەكانی ئەمڕۆ و ماوەی رابردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: دیارنەمانی ژمارەیەک هاوڵاتیی هەرێم لە قەتەر ئەسڵ و ئەساسی نییە

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێم رایگەیاند، دیارنەمانی ژمارەیەک پەنابەری کوردی بەریتانیا لە فڕۆکەخانەی دەوحەی قەتەر دوورە…
Total
0
Share