نانخواردنیشیان تێدایە.. 4 هۆکار بۆ ئازاری ددان

زۆربەی خەڵک ددانئێشە بە یەکێک لە سەختترین جۆرەکانی ئازار دادەنێن و بە چەندین شێوە هەوڵدەدەن چارەسەری بکەن، بەڵام ئایا هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم ئازارە چین؟

بەپێی پێگەی “سەندەی تایمز”ـی بەریتانی، ئەمانەی خوارەوە هۆکارن بۆ زیانگەیاندن بە ددان و دروستکردنی ئازار.

دۆشاوی ددانی دروستکراو لە خەڵووز

دۆشاو (مەعجوون)ـی ددانی دروستکراو لە خەڵووز یەکێکە لە لەو ڕێگایانەی سپیکردنەوەی ددان کە بەم دواییانە دەستی بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێتدا گرتووە، بەڵام لە ڕاستیدا زیانی هەیە.

بەپێی خالید قاسم سەرۆکی پزیشکان لە ناوەندی “ئیمبەرس”، ” دۆشاوی ددانی دروستکراو لە خەڵووز تەنیا ڕووکەشێکی کەمی پەڵە و ڕەشییەکانی ددان لادەبات و سپیبوونەوەیەکی کاتیی پێدەدات، بەڵام دەکرێت مینا-ی ددانت وێران بکات”.

ئاوی لیمۆ

ئاوی لیمۆ بەناوبانگە بە سوودەکانی لە چالاککردنەوەی جەستە و بەخشینی ڤیتامینەکاندا، بەڵام بەهۆی ترشییەکەیەوە خواردنەوەی زیاد لە پێویستی دەبێتە هۆی داخورانی مینا-ی ددان و کلۆری و تووشبوون بە هەوکردنی پووک.

سرکەی سێو

هەمان شێوەی لیمۆ، ڕێژەی ترشییەکەی بەرزە و زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانیدا نەک تەنیا ددان، بەڵکو زیان بە قوڕگ و گەدەش دەگەیەنێت.

ژەمە بچووکەکان

خەڵکانێکی زۆر ڕێنمایی دەدەن، بۆ دابەزاندنی کێش ڕۆژانە ژەمی بچووک بخورێت و ماوەی نێوانیان کەم بێت.

بەڵام کەمکردنەوەی ماوەی نێوان ژەمەکان و زۆرکردنی ژمارەیان، کاتێکی کەمتر دەدات بە دەمودانت تاکو پاککبێتەوە.

ئەم بەرکەوتنە زۆرە بە خۆراک، دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی بەکتریاکان لەسەر ددان و دواتریش کلۆربوون و ئازاری لێدەکەوێتەوە.

بۆیە پێویستە ڕۆژانە لە سێ ژەم زیاتر نان نەخۆیت و لایەنی کەم ژەمی بەیانی و ئێوارە ددانەکانت بشۆیت.

بابەتی پێشتر

بۆچی زەوی و هەسارەكان خڕن؟

بابەتی دواتر

تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی بۆ دوای جەژن دواخران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
زیاتر ببینە

دەرزییەك چەندین هاوڵاتی كوێردەكات

لەدەستدانی بینایی بەهۆی دەرزیلێدانەوە سەریهەڵدایەوە، چەند هاوڵاتییەك بیناییان لەدەستداوە و كاردانەوەی توندی لێكەوتووەتەوە. بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك نەخۆش لە…
Total
0
Share