بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانى پارێزگاى دهۆک و بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم.
هەروەها پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە بەپێی تۆمارەکانی پێشوو.
سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمەباران لە ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک، لە دوای نێوەڕۆوە ئەگەرى بارانبارین زیاد دەکات کە هەندێ ناوچەى دیکەش دەگرێتەوە وەکو ناوچەشاخاوییەکانى هەولێر و کەمێک نمەباران لە سەنتەرى شاریش هەیە و کەمێک هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت، بەڵام لە سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى و ناوچەکانى گەرمیان و کەرکووک تەنها هەور دەبێت پێشبینیی بارانبارین نییە.
پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بێجگە لە پارێزگاى دهۆک کە پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.