سالار مەحمود: لێدوانەكەی جوتیار عادل ئاوی كردە ئاشی داگیركەرانی كوردستانەوە

سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووتری كوردستان رایدەگەیەنێت، هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە داگیركەران خیانەتە و دەشلێت، “حكومەتی هەرێم لەناو دەیان قەیران و كێشەدا چەقیووە، بەرگەی بەكارهێنان ناگرێت بۆ مەرامی نانیشتمانی و نا نەتەوەیی”.

سالار مەحمود رایگەیاندووە، رووداوەكانی دادگای فەرەنسا و خستنەخوارەوەی كۆپتەرەكان و پەلاماری جندریس لە نەورۆز و درۆنی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی پێكەوە پەیوەستن و توركیا مانگێكی تر دەچێتە ھەڵبژاردنەوە و ئەگەری دۆڕانی ئەردۆغان زۆرەو لە ئێستاوە شەڕێك دەخوڵقێنێت بۆ مانەوە و دروستكردنی دۆخی نائاسایی بۆ دەستبەردار نەبوونی دەسەڵات.

ئاشكراشیكرد، ئەمریكا لە توركیا نیگەرانە، توركیاش وەك هەمیشە لە كورد نیگەرانە، ئەم جارە كورد لە توركیا پارسەنگی هێز دەگۆڕێت بۆیە ئەردۆغان دووچاری هستریا بووە و لەم پرسەدا ئەركی كورد لەوەدا چڕ دەبێتەوە گەر پشتیوانی هەدەپە نەكات بەلای كەمەوە با پشتیوانی ئەردۆغان نەبێت.

بە بڕوای سالار مەحمود هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە ئەردۆغان و داگیركەران خیانەتە و توركیا درۆنی دژی ئابوریی هەرێم و دەزگایەكی مەدەنی بەكارهێناوە كە فڕۆكەخانەیە و هەروەها فیتنەیەكی زیاتری دروستكرد لەناوەوەی خۆماندا.

دەشڵێت، “لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی كوردستان دژی ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان بوو، ئاوی كردە ئاشی داگیركەرانی كوردستانەوە و حكومەتی ھەرێم لەناو دەیان قەیران و كێشەدا چەقیووە، بەرگەی بەكارھێنان ناگرێت بۆ مەرامی نانیشتمانی و نا نەتەوەیی”.

سالار مەحمود باسی لەوەش كردووە، “هەر لێدوانێك بۆ مەرامی كەسی و حزبی بدرێت جۆرێكە لە خزمەتكردنی ئەجێندای داگیركەران و كوردستان یەكە هیچ دەڤەرێك تاپۆ نییە لەسەر لایەك، هەڕەشە لەسەر سلێمانی تەنها ھەڕەشە نییە لەسەر پارێزگایەك، بەڵكو شەڕی ئیرادەیە و دژایەتیكردنی هەموو كوردێكی ئازادیخوازە و رۆژئاوای كوردستانیش قەوارەیەكی دانپیانراوە و لەپەرلەمانی كوردستان ناسێنراوە و بەدەنگی هەموو لایەنەكان ئیعترافی پێكراوە و دژایەتی كردنی لەیاسا لادانە.

جەختیشدەكاتەوە، مێژوو ئەم لێدوان و قسانەی ھەمووان دەنوسێتەوە و لەم تەنگژەی كە دروستكرا ھەر لێدوانێك بچێتە خزمەت داگیركەرانەوە خیانەتە و ئەم تێكچڕانە پەیوەندیدارە بە نزیكبوونەوەی ھەڵبژاردن لە توركیا.

بابەتی پێشتر

شیرین یونس: سێ ساڵە هاواردەكەین كە وتەبێژی حزب و حكومەت جیان و مەیكەنە منداڵبازاڕی

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: سەرۆكی حكومەت چوار ساڵە لە ئۆفیسی خۆی دەوامناكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاوتوێده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان كۆدەبێتەوە و خستنەڕووی بەدواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشەكانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگه‌ و داهاتی هەرێم تاوتوێده‌كات. ڕێواز فایه‌ق…
Total
0
Share