بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە فێربووین رێنیشاندانی بێگانە شەرمەزارییە

لە ساڵرۆژی کۆچیدوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند لە ئەوەوە فێری قوربانیدان لە پێناو كورد لە هەرجێیەك بێت شانازییە و رێنیشاندانی بێگانە شەرمەزارییە.

ئەمڕۆ شەممە لە 23  یەمین ساڵڕۆژی کۆچیدوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “بە ئەوپەڕی پێزانین و وەفاداریمانەوە یادی کۆچیدوایی سیمبوولی نیشتمانپەروەری و مامۆستای کوردایەتی، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی نەمر دەکەینەوە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “ئێمە لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانییەوە فێری وانەکانی کوردپەروەری و دڵسۆزی بووین بەرامبەر کورد و کوردستان، فێربووین قوربانیدان لەپێناو كورد لە هەرجێیەك بێت شانازییە و رێنیشاندانی بێگانە شەرمەزارییە”.

باسیلەوەشکرد، “مێژووی مامۆستا ئیبراهیم و هەوڵەکانی لەپێناو سەربەرزیی کورد و بەدیهێنانی مافەکانیدا، هێندە زێڕین و درەوشاوەیە کە بۆ هەمیشە وەک چرای رێگە و رێنیشاندەرمان دەمێنێتەوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “ئێمە بە سوود وەرگرتن لە بیر و رێبازی بەرزی سەركردەكانمان درێژە بە خەبات دەدەین و بە گیانی خۆمان ناوی كورد بە سەربەرزی و زیندوویی لەمێژوودا دەنووسینەوە، دروود بۆ رۆحی پاكی مامۆستا ئیبراهیم و سەرفرازیی بۆ رێبوارانی رێگای ئازادی”.

 

بابەتی پێشتر

گالتیێر: ناتوانم هەڕەشە لە یاریزانانی پاریس بکەم

بابەتی دواتر

ئەلمۆنیتەر داوایەكی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا سەبارەت بە سلێمانی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share