حزبی شیوعی: پاراستنی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە ئەستۆی هەموومانە

لۆگۆی حزبی شیوعی كوردستان

حزبی شیوعی رایدەگەیەنێت، فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستکەوتێکی گرنگی گەلەکەمانە و پاراستنی لە ئەستۆی هەموومانە.

سوبحی مەهدی، وتەبێژی حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند، فرۆکەخانەی سلێمانی دامەزراوەیەکی مەدەنی و دەستکەوتێکی گرنگی گەلەکەمانە، کە پاراستنی لە ئەستۆی هەموومانە، بەتایبەت لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە.

وتیشی، “وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم کارە دوژمنکارانەیە، داواکارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی بێدەنگ نەبن و، رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بگرنەبەر”.

وتەبێژی حزبی شیوعی هێرشەكە بە کردەوەی دوژمنکاریانە ناودەبات و دەڵێت، بەشێكی بەسود وەرگرتنە لەو کەلێنانەی لەنێوان هێزە سیاسییەکان و هەردوو زۆنی هەرێمدایە، کە دەبێت بکرێنە وانەی یەکێتی و یەکڕیزی لە بەرامبەر نەیاراندا.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی نیشتمانی: هێرشەكە دژایەتیی عێراق و هەرێمی كوردستانە

بابەتی دواتر

رەحمان غەریب: ئەو مامەڵەیەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان ئەنجامیاندا كاركردن بوو بە میزاجی حزبی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share