هەواڵگریی عێراق: شەش برا و خوشکێک دەستگیرکران کە سزای لەسێدارەدانیان هەیە

ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە شەش برا و خوشکێکیان دەستگیرکردووە لە نەجەف سزای لەسێدارەدانیان هەیە.

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “هێزە ئەمنییەکان توانییان حەوت ئەندامی خێزانێک بە یاسای 406ی کوشتنی ئەنقەست دەستگیربکەن کە شەش برا و خوشکێکن”.

ئەو ڕاگەیەنراوە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو دەستگیرکراوانە تاوانبارن بە لەسێدارەدان هەتا مردن سزادراون بە تاوانی کوشتنی هاوڵاتییەک و بریندارکردنی دوو لە براکانی لە بەغداد”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وتەی سەرەتایی لە دەستگیرکراوەکان وەرگیراوە و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە، ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون.

بابەتی پێشتر

ڕاستەوخۆ: ڕێڕەوسمی دابەشکردنی خەڵاتی " زە بێست"

بابەتی دواتر

یەپەگە ڕاگەیەنراوێك لەبارەی ڕوداوەكەی سحێلا بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنێک بە بلۆک مێردەکەی کوشت

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای دیوانیە بڵاویکردەوە، ژنێک بە بلۆک مێردەکەی کوشتووە. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، هەواڵیان پێدراوە بە…
Total
0
Share