بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەدات لە وڵاتانی عەرەبی

بانکی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی توندتر دەکات، هەرچەندە مەترسییەکە بۆ ئێستا و لەثر نییە بەڵام کاریگەریی درێژخایەنی دەبێت.

لە راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتیدا بەناوی “کاریگەرییە درێژخایەنەکانی بەرزبوونەوەی نرخ و نائاسایشی خۆراک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا” ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، “نەبوونی ئاسایشی خۆراک بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا کە پێشبینیی ئەوە دەکرێت بەردەوام بەرفراوانتر ببێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێویستیی ساڵانە بۆ پەرەپێدانی دارایی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە بەشێوەیەکی توند دەناڵێنن بە ملیارەها دۆلار دەبێت”.

باس لەوەدەکات، رەنگە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە بەرەو نەبوونی ئاسایشی خۆراک ببات، ئەمەش کاتێک دەردەکەوێت کە خەڵک ناچار بکرێن کەمتر خۆراک بخۆن، هەندێک ژەمەکان کەمبکەنەوە، یان بەهۆی نەبوونی پارە یان سەرچاوەی ترەوە بە برسێتیدا تێپەڕن.

بانکی نێودەوڵەتی دووپاتی کردەوە کە داڕێژەرانی سیاسەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەتوانن بە چەند رێگایەک چارەسەری نەبوونی ئاسایشی خۆراک بکەن، لەوانە بەکارهێنانی رێوشوێنی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەک پارە و گواستنەوەی نەختینەیی، لە ڕێگەی سیاسەتی چاودێری منداڵ و مۆڵەتی منداڵبوون و باشترکردنی پەروەردەی خێزان .

بابەتی پێشتر

لە هەرێم نرخی یەك لیتر بەنزین دەبێتە 450 دینار؟

بابەتی دواتر

کۆتا نەهەنگی بکوژ لە باخچەیەکی ئاژەڵان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن بازاڕی تمەنی گەرمکرد

دوای یەکلاییبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە بەرژەوەندی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کە شەوی ڕابردوو شەممە 7ی تشرینی…
Total
0
Share