دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت، تەنها لە ئەمساڵدا هەزار و 88 فەرمانبەر و كاربەدەست بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی وتەی دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق، ئەو سزادراوانە 34 كەسیان پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرزتریان هەیە و هەمووشیان بە “تاوانی جۆراوجۆری گەندەڵی” سزادراون.
ئاشكراشیكردووە، “تاوانی 42 كەسیان بریتییە لە بەرتیل وەرگرتن و 104 كەسیان پارەی دەوڵەتیان دزیوە و 708 كەسیان دەسەڵاتەكانیان خراپ بەكارهێناوە، 44ـیشیان ساختەكارییان كردووە و 190 كەسیش گەندەڵیی دارایی دیكەیان كردووە”.