بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە گەرمیان شۆفێرێك برینداربوو.
رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کەلار لە نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەو هۆیەوە وەرگەڕاوە.
راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “جگە لە برینداربوونی شۆفێرەکە، زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.