مەترسییەکەی لەوە زیاترە کە بیری لێدەکەیتەوە.. ژیان لە شارەکاندا هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

خانەی شێرپەنجە

توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ژیان لە شارەکاندا تەنها بۆ ماوەی سێ ساڵ دەکرێت ببێتە هۆی شێرپەنجەی کوشندەی سییەکانی .

زاناکان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت کە چۆن پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی هەندێک جۆری شێرپەنجەی سییەکان.

توێژەران دەڵێن ئەو ئەنجامە باوەڕپێنەکراوە رێگەخۆشدەکات حەبێک کە دانیشتوانی شارەکان دەتوانن بیخۆن بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوونیان بەو نەخۆشییە کوشندەیە.

توێژینەوەکە دەریدەخات کە بەرکەوتن بە هەندێک مادەی پیسکەر بۆ ماوەی تەنها سێ ساڵ دەبێتە هۆی گۆڕینی خانە شێرپەنجەییە ناچالاکەکان بۆ وەرەم لە سییەکاندا.

پرۆفیسۆر چارڵز سوانتۆن، لە پەیمانگای فرانسیس کریک، رایگەیاندووە، دۆزینەوەکان دەتوانن ببنە هۆی پەرەپێدانی دەرمانی نوێ بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕوودانی ئەم حاڵەتە لە جەستەدا بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو میکانیزمەی دەستنیشانمان کردووە لە کۆتاییدا دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ دۆزینەوەی رێگەی باشتر بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان لەو کەسانەی جگەرە ناکێشن. یەک حەب ئەو مەترسییە کەمدەکاتەوە. پێموایە هیوایەک هەیە بۆ داهاتوو، ئەوە ئامانجەکەیە بەڵام بێگومان ئێمە رەنگە دوای 10 ساڵ یان 20 ساڵ زیاتر لەوە”.

شێرپەنجەی سییەکان گەورەترین هۆکاری مردنە بەهۆی شێرپەنجەوە لە بەریتانیا، ساڵانە زیاتر لە 35 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

نزیکەی شەش هەزار بەریتانی کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە ساڵانە تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەبن کە نزیکەی لەسەدا 10ی هەموو حاڵەتەکانە.

دکتۆر پیتەر چان، لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت، “ئەمە توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێشە کە رۆشنایی دەخاتە سەر میکانیزمە ئەگەرییەکان کە رەنگە هەندێک جۆری شێرپەنجەی سییەکان بەرەوپێش ببات”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

گەرمیان.. رووداوێكی هاتوچۆ برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share