داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت تانکییەکانی ئاویان پاکبکەنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە پێناو پاراستنی تەندروستیی خۆیان تانکییەکانی سەربانی ماڵەکانیان پاکبکەنەوە.

د.ئیدریس ئەحمەد پزیشک و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ” لەگەڵ ئەوەی ژەنگ مەترسی ژەهراویبوون بە ماددەی ئاسن و بڕین و زیان گەیاندنی بۆ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەتایبەتی کۆئەندامی هەرس هەیە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داوە ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە بەرهەم دەهێنن، تانکی سەربانەکانیان بشۆرن و ئەو تانکییانەشی ژەنگیان کردووە بیگۆڕن”.

ئاشکراشیکرد، “ویستی لیژنە هاوبەشەکان زیان گەیاندن نیە بەشوێنەکان، بەڵام بۆپابەندکردنیان  بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی خاوەن شوێنەکان روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکەنەوە.

د.ئیدریس ئەحمەد، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە پێناو تەندروستی خۆیان و منداڵەکانیان و خۆپاراستن لە مەترسییەکانی پیسبوونی ئاوی تانکی سەربان و خاوێنکردنەوەی لەژەنگ، واباشترە شەش مانگ جارێک تانکییەکانیان بشۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەهاب هەڵەبجەیی: هێرش بۆ سەر سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەکانییەوە مەدالیای شەرەفە و لە ئێخەی ئەکەین

وەهاب هەڵەبجەیی لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاندووە، “سلێمانی باجی نیشتمانپەروەرییەکەی دەدات و ئەوە مەدالیای…
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: یەکێتی ئازادە لە ڕێکخستنەوەی میدیاکانی، كاری میدیاش جیاوازە لە كاری سوپای ئەلیكترۆنی

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە پرسی ڕێکخستنەوەی دەزگا میدیاییەکانی یەکێتی، داوای پاراستنی مافی ئەو…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی 3 کەسی دەستگیرکرد کە 52 ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەک سەندبوو

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەڕێگەی‌ یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە بڕە پارەیەکی زۆریان لە هاووڵاتییەک سەندووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share