فەرەنساش دەچێتە ناو یاسای “مردنی بەبەزەییانە”.. بەپێی یاسا دەتکوژن و پارەشت لێوەردەگرن

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ دەبێت بگەنە پەسەندکردنی یاسای “مردنی بەبەزەییانە”، کە شێوازێکی خۆکوژییە بە هاوکاری کەسانی دیکە و رێکاریی یاسایی تایبەتمەند و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا پەیڕەوی دەکەن.

ئیمانوێل ماکرۆن دەڵێت، مشتومڕەکان لەبارەی یاساکەوە کۆتایی هاتووە و ئەمەش بە هەنگاوێکی گەورە بۆ ئەو کەسانە ناوبرد کە ناچاربوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو کردەیە بچنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کە یاساکەیان تێدا بەرکارە.

ماکرۆن رایگەیاند گۆڕانکاری لەو یاسایەدا دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی یارمەتیدەر کە لە ساڵی 2016دا پەسەندکراوە و کاریپێناکرێت و هەر کەسێک یان پزیشکێک ئەنجامیبدات زیندانی دەکرێت.

بەپێی یاساکە “مردنی بەبەزەییانە”، رێگە بە چاودێرانی پزیشکی دەدات کە بە قووڵی ئەو نەخۆشانە بێهۆش بکەن کە بێهیوان و چارەسەرەکان سوودیان نییە و بە ئازارەوە دەمرن یان ئەوانەی ئازاری زۆر توندیان هەیە و بەرگەی ئازارەکە ناگرن.

یاساکە دەڵێت، خۆراک و دەرمان و چارەسەرەکان لەو نەخۆشانە دەگیرێتەوە و بێهۆشدەکرێن و بە رێکاری یاسایی و چاودێریی وردی پزیشکی دەرمانێکی کوشندە دەکاتە جەستەیەوە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ژیانی، ئەمە لەسەر داواکاریی نەخۆشەکە لە کاتی بە ئاگایی و ژیریی تەواودا.

ماکرۆن باس لەوەدەکات “مۆدێلی فەرەنسی کۆتاییهێنان بە تەمەن” دەرگای ئەو جۆرە مردنە لەسەر هەر منداڵ و مێردمنداڵێکی خوار تەمەنی یاساییەوە دادەخات.

لە لایەکی دیکەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەی پزیشکی، ژان مارسێل مۆرگ، داوای دانانی سنوورێکی دیاریکراو بۆ ئەم مافە بۆ مردن کرد، “ئێمە دژی هەر پێوەرێکی هاوکاری کاریگەرین لە مردندا بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن ئیرادەی خۆیان دەرببڕن یان منداڵی کەم تەمەن، لەگەڵ جێبەجێکردنی “بڕگەی ویژدان”، کە رێگە بە پزیشک دەدات رەتیبکاتەوە کاری پزیشکی ئەنجام بدات کە لەگەڵ بۆ حاڵەتی لەوجۆرە”.

هەروەها یاساکە تووشبوو بە ئۆتیزم، کەمئەندامان، یان کەسانی تووشبوو بە خەمۆکی ناگرێتەوە، وەک ئەوەی پێشتر دەنگۆی لەسەر بوو، چونکە نەخۆشی چارەسەرنەکراو نین و نابنە هۆی ئەو ئازارە زۆرەی کە باس دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر شاردنەوەی پارە لە هالک بانکی تورکی عێراق لێپرسینەوە لە بانکی کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

لە كەركوك نرخی گۆشت هەرزانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share