كەمێك پێش ئێستا لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر ئاگركەوتەوە
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەولێر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
راشیگەیاند، بەرگریی شارستانیی هەولێر پێنج تیمی رەوانەی شوێنی رووداوەكە كردووە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.