وەزارەتی دارایی: رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتاییدایە

تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایە.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەی پێنج رۆژە تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکە، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدادن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە قۆناغی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن.

دەشڵێت، سەرجەم رێکارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و چاوەڕێدەکرێت، لە نزیکترین کاتدا تەمویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share