هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەیی دەرەخسێنرێت

دەستەی گەشتوگوزار هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ، پەیمانگا، ئامادەییەکان و خاوەن ئەزموونەکانی بواری گەشتیاری دەڕەخسێنێت.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی بەشەکانی گەشتوگوزار لە ئامادەیی و پەیمانگا و کۆلێژە گەشتییارییەکان و خاوه‌ن ئه‌زموون و خوازیارانی بواری ڕێبەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، خولی تایبەت دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی گەشتوگوزار، دەستەکە خولی تایبەت بە رێبەری گەشتیاری بەشێوەی ئەکادیمی دەکاتەوە، دواتر دەخرێنە سەر کار.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی راهێنراون و لە خولەکەدا بەشداری دەکەن، لە رێگەی پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار رێبەرانی گەشتیاری بە شێوازێکی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەخرێنە سەر کار.

رایگەیاندووە، خوازیاران دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین فۆرمەکە پڕبکەنەوە و لە 3/4/2023وە تا 20/4/2023 ناوتۆمارکردن بەردەوام دەبێت.

لینکی فۆرمەکە:

https://docs.google.com/forms/d/1iGa3fTWi525ccdUNYF-jV9KDQbtrj0ru4w6dRp_4MHc/viewform?edit_requested=true

بابەتی پێشتر

خشتەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

نوێترین ژمارەی موسڵمانانی جیهان ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share