لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا ڕێژەیەک بۆ خاوەنیپێداویستیی تایبەت دابیندەکرێت

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکیان هەیە کە دەبێت لەمەودا پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ڕێژەیەک بۆ خاوەنیپێداویستیی تایبەت و کورتەباڵایان دابینبكەن.

کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکاندا ڕایگەیاند، “ئەو ڕێژە لە یەکەکانی نیشتەجێبوون دەدرێتە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەت بەپێی ئامار و زانیاری بەسەر کەمئەنداماندا دابەشیدەکات”.

بە وتەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم، کۆمپانیاکانی هەرێم دەبێت ڕێژەیەک بۆ “کەمئەندامان و کورتەباڵایان دابینبکەن و هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنن”.

پێشتر سامان حسێن، سكرتێری ڕێكخراوی یەكێتیی كەمئەندامان ڕایگەیاندبوو، “هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمئەندامان دروستدەكرێن و لەئێستادا ماستەرپلانی پڕۆژەی یەكەكانی نیشتەجێبوون دانراوە و 300 یەكە لەو یەكانە بەدیاری دەدرێن بە كەمئەندامان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بۆ هەناردەی نەوت چاوەڕێی واژووی وەزارەتی نەوتین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕێی واژووی رێککەوتنەکەن لەلایەن وەزارەتی نەوتی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: بۆ جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە هەر چوار رۆژی جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
Total
0
Share