20000 درەختی داربەڕوو لە ئەزمەڕ دەچێندرێن

20 هەزار داربەڕوو لە چیای ئەزمەڕ دەچێندرێن و چەندین چالاكیی ژینگەیی، هونەری و وەرزشی لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو هەفتە رێكدەخرێن.

نوێترین پڕۆژە بۆ زیادكردنی رووبەری سەوزایی لە چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی، لەسەر شێوازی وشەی “هەناسە بە” لەلایەن بینەر میرزاوە دیزاینكراوە و هیوا كەریم سەرپەرشتیی پڕۆژەكە دەكات و 20 هەزار داربەڕوو لە بەرزاییەكانی چیاكە دەچێندرێن.

هیوا كەریم سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەم پڕۆژەیە لە چەندین بەش و چالاكیی ژینگەیی، هونەری و وەرزشی پێكهاتووە و لەپێناو پاراستنی خاک و ژینگە و بە کەلتوورکردنی چاندن و فراوانکردنی سەوزاییدایە”.

وتیشی، چالاكییەكی تری پڕۆژەكە ناوی “شیکاگۆ بۆیز”ـە و بە هاوكاریی رێكخراوی “IHME” لە نێوان سلێمانی و هێلسنکی سازدەدرێت و بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام دەبێت.

وەرزش بەشێكی دیكەی چالاكییەكانە و وەك هیوا كەریم وتی، بە هێنانی نزیكەی 40 پاسکیل بۆ ناو شاری سلێمانی كە هاوڵاتییان دەتوانن بێبەرامبەر بەكاریانبهێنن، هەروەها هێنانی یەکەم بارگاویكەرەوە “شاحینە”ـی ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەک هاندەرێک بۆ ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەهێننە کوردستان بۆ ئەوەی بە بێبەرامبەر ئۆتۆمبێلەكانیان بارگاویبکەنەوە، هەوڵی برەودان بە هەردوو كایەی ژینگەپارێزی و وەرزش دەدەن.

بابەتی پێشتر

هەلی کار بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی 272 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share