ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

لە رووداوێکدا پیاوێکی روسی لە نۆزدەیەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتەخوارەوە و کەوتووە بەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکدا، دوای کەوتنەخوارەوەی وەک ئەوەی هیچ رووینەدابێت هەڵدەستێتەوە و دەڕوات.

میدیاکانی روسیا ڤیدیۆی ئەو پیاوەیان بڵاوکردووەتەوە کە لە بالکۆنی شوقەکەیەوە لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە بەبێ ئاگا دەکەوێتەخوارەوە، لە کەوتنەخوارەوەیدا دەکەوێتە سەر سەقفی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ ئەوەی زیانی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکە دەگات، بەڵام پیاوەکە هیچ کێشەیەکی بۆ دروسنەنابێت و خۆ هەڵدەستێتەوە و دەڕوات.

کاتێک رێبوارانی ئەو شوێنە بەپەلە بەدەمییەوە دەچن بۆئەوەی هاوکاریی بکەن تووشی سەرسوڕمان دەبن کە دەبینن ئەو کەسە سەلامەتە زیاتر تووشی سەرسوڕمان دەبن کاتێک بە قاچەکانی خۆی هەڵدەستێتەوە و دەڕوات.

پیاوەکە دوای هەستانەوەی وەک ئەوەی هیچ رووینەدابێت دەوەستێت و سەیری سەقفی ئۆتۆمبێلەکە دەکات کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ئاشکرایکرد، کە ئەو کەسە لە بالکۆنی ماڵەکەیەوە بە بەهۆی خواردنەوەی زۆری ماددە کهولییەکانەوە ئاگای لەخۆی نەبووە و کەوتووەتە خوارەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: 50 تۆن دەرمان وەك هاوكاری بۆ توركیا دەنێرین

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: لە ماوەی نیو سەدەدا نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی بێسەروشوێن بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی…
Total
0
Share