لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە دوێنێ سێشەممە لە دەڤەری گویان روویدا و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە، شەوی رابردوو دووانیان گیانیان لەدەستدا کە هاوسەری یەکتربوون.
رووداوەکە لە گوندی سێگرکێی دەڤەری گویان روویدا و تێیدا دووکەس برینداربوون، شەوی رابردوو بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
دوو قوربانییەکە ناویان عەبدولکەریم حەیدەر و ئەسمەر محەمەدە و هاوسەری یەکترن.