وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار رادەگەیەنێت و دەشڵێت، بەر لە جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 2023/4/6 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران دەکرێت.
دەشڵێت، “بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشدەکرێت”.